Hem

2009/03/11

ئاهه‌نگی نه‌ورۆز

به‌بۆنه‌ی نه‌ورۆزو ساڵی تازه‌ی کوردیه‌وه‌ به‌هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ کوردیه‌کانی شاری شۆپینگ ڕۆژی 20/3/2009 کاتژمێر 17.30 ئاگری نه‌ورۆز ئه‌که‌ینه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی سیرکوس ،هه‌مان ئه‌و مه‌یدانه‌ی ساڵانه‌ ئاگری مای براسان ی لێ ئه‌کرێته‌وه‌ هاتنتان نیشانه‌ی دڵسۆزیتانه‌


هه‌ربه‌و‌ بۆنه‌یه‌وه‌ کۆمه‌ڵه‌ی ئایتی کوردی ئاهه‌نگێکی خێزانی ساز ئه‌کات له‌به‌رواری 21/3/2009 له‌ لۆکاڵی مونکتۆرپ کاتژمێر 18.00 به‌ هاتنتان زۆر خۆشحاڵین. هاتن بۆ هه‌موانه‌

2009/02/23

ڕوداوێکی نابه‌جێ

شه‌وی 22 له‌سه‌ر 23 ی مانگی 3 که‌سێک هه‌ستاوه‌ به‌ شکاندنی په‌نجه‌ره‌ی لۆکاڵی کۆمه‌ڵه‌ی ئاتی کوردی له‌ شۆپینگ
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م کاره‌ ناڕه‌وایه‌ کاری که‌سێکی نه‌فس نزمه‌
بۆیه‌ ئێمه‌ش وه‌ک به‌رپرسانی کۆمه‌ڵه‌ ئه‌و کاره‌ نابه‌جێیه‌مان
به‌ ده‌زگای پۆلیسی شاره‌که‌مان ڕاگه‌یاند بۆ به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه‌

2009/02/22

کۆنفرانسی ئه‌ندێرشگۆرد


ڕۆژی 14 له‌سه‌ر 15/2/2009 کۆنفراسی ئه‌ندێرش گۆردن ڕۆژانێکی به‌سوود بوو. زۆر سوپاس بۆ گه‌نجه‌کان که‌ به‌ ڕۆحێکی برایانه‌و هه‌ستکردن به‌ به‌رپرسیارێتی یه‌وه‌ هه‌ڵس و که‌وتیان کرد، وه‌ ڕۆژێکی به‌سوودو شه‌وێکی زۆر خۆشمان برده‌سه‌ر، به‌هیوای که‌ له‌ داهاتودا بتوانین سه‌فه‌ری له‌و‌ جۆره‌ بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ ڕێک بخه‌ین به‌تایبه‌ت بۆ ژنان و مناڵه‌کان

2008/03/02


2008/01/16

2007/12/19

خولی مه‌له‌وانی بۆ خانمانی کۆمه‌ڵه‌که‌مان

کۆمه‌ڵه‌ی ئایتی کوردی له‌ شۆپینگ هه‌ستاوه‌ به‌ کردنه‌وه‌ی
خولێک بۆ فێربوونی مه‌له‌وانی بۆ ئه‌و خانمانه‌ی که‌ ئاره‌زوی
فێربونی مه‌له‌یان هه‌یه هه‌رکه‌سێک ئاره‌زوی به‌شداربونی
هه‌یه‌ تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکات به کۆمه‌ڵه‌که‌مانه‌وه‌
کاتی ده‌ستپێکردن دوشه‌مه‌ 14/01/2008
کاتژمێر 20.30
له‌ هۆڵی مه‌له‌وانی کارڵبێری بادت شۆپینگ


Karlbergsbadet
Theodor Dahls gata 1

731 30 Köping

2007/07/26

کۆبونه‌وه‌

ڕۆژی 22/7/2007 به‌ئاماده‌بونی زۆربه‌ی ئه‌ندامان
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی کۆبه‌نه‌وه‌ی ئاسایی به‌ست ، له‌ کۆبه‌نه‌وه‌که‌دا
باس له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی کاروباری کۆمه‌ڵه‌ کرا، پاشان به‌ چه‌ند پێشنیارو
بڕیارێکی به‌سود بۆ چاکتر کردن و به‌ره‌وپێش چونی کۆمه‌ڵه‌ کۆتایی به‌ کۆبونه‌وه‌که‌ هات

2007/05/14

کاتی کردنه‌وه‌

2007 کاتی کردنەوەی کۆمەڵە بۆ زستانی
14.00 - 11.00
21.00 - 16.00
ناونیشانی
Viktoria gatan 5
731 32 Köpin

2007/05/13

مێژووی کۆمه‌ڵه‌

شه‌مه‌ 17 ئازاری 2007 چه‌ند کوردێکی دانیشتوی شاری شۆپینگ و کونگسێر له‌ ووڵاتی سوید به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌یه‌ی کوردی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجامداله‌ 25 ئازاری هه‌مان ساڵدا به‌ ئاماده‌بونی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی خواره‌وه‌ و به‌ کۆی ده‌نگ کۆمه‌ڵه‌ی کوردیمان پێک هێنا
ناوه‌کان

2007/05/12

Hem